به‌یاننامه‌ی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكرات
به‌یاننامه‌ی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
به بۆنه‌ی هێرشی سوپای توركیه بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستانی باشوور
رۆڵه مافخوازه‌كانی گه‌لی كورد!
لاوانی هه‌میشه له سه‌نگه‌ری ماف‌و ئازادی‌دا!
هه‌روه‌ك ئاگادران، ماوه‌یه‌كه ده‌وڵه‌تی شۆڤێنیستی توركیه ده‌ستی كردوه به تۆپباران‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه بۆ سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی باشوور‌و، به بیانوی راوه‌دونانی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیه (P.K.K) ده‌یهه‌وێ ئارامی‌و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان تێك بدا. هه‌روه‌ك روپه‌ڕه‌كانی دیرۆكی ئێمه‌ی كورد نیشانی داوه حكومه‌ته دیكتاتۆر‌و داگیركه‌ره‌كانی زاڵ به‌سه‌ر كوردستاندا، له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هیچكات چاوی بینی ئارامی، ته‌ناهی‌و ئازادی‌و گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی ئه‌و نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌و مافخوازه‌یان نه‌بوه‌و، ناش بێ. هه‌ر بۆیه زۆرجار ده‌وڵه‌تی توركیه به بیانوی هێرش كردن بۆ سه‌ر P.K.K، سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌داته به‌ڕ ره‌هێڵه‌ی تۆپ‌و خومپاره‌و ده‌بێته هۆی ئاژاوه‌و شڵه‌ژانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به گشتی‌و ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی.
ده‌بێ دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان باش بزانن، ئه‌گه‌ر هه‌تا دوێنێ ده‌یانتوانی شه‌ڕی كورد به كورد بكه‌ن‌و بۆ خۆیان له دوره‌وه سه‌یری براكوژی كورده‌كانیان ده‌كرد، دڵنیابن كه ئه‌و ده‌وران‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوه‌و رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورد هیچی دیكه سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ی تورك، فارس، عه‌رب‌و ... هتد به‌سه‌ر خاكی كوردستاندا قبوڵ ناكه‌ن‌و تا دوایین تنۆكی خوێن به‌رگری له خاك‌و نیشتمانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئێمه وه‌ك یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ر جۆره هێرش بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستانی باشور به‌هه‌ر مه‌به‌ست‌و ئامانجێكه‌وه، مه‌حكوم ده‌كه‌ین‌و بۆ هه‌ر چه‌شنه به‌رپرچدانه‌وه‌یه‌كی هێرش‌و هروژمێك كه ته‌ناهی‌و سه‌قامگیری‌و سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان بخاته مه‌ترسییه‌وه ئاماده‌ین‌و داوا له هه‌مو رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كوردیش به تایبه‌تی لاوه به‌هه‌ست‌و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی كورد ده‌كه‌ین كه له هه‌مبه‌ر هه‌رجۆره په‌لاماردانێكی ده‌وڵه‌تی كه‌مالیستی توركیه بێ‌ده‌نگ نه‌بن.
ئه‌گه‌ر دوژمنانی نه‌ته‌وه‌یی كورد هه‌موكات له به‌رامبه‌ر دۆزی ره‌وای كورددا هه‌میشه یه‌كگرتوون، با ئێمه‌ش له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران‌و دوژمنانی خاك‌و نیشتمانه‌كه‌ماندا یه‌كگرتوو بین، كه یه‌كگرتن هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنه.
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
25/7/1386 (17/10/2007)
تێکۆشانی دیپلۆماسی یه‌کیه‌تیی لاوانی
تێکۆشانی دیپلۆماسی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات، هه‌نگاوێکی گه‌وره به‌ره‌وپێش.! ره‌حیم ره‌شیدی
راگەیەندراو
بریارنامەی کۆنگرەی 4 ی یەکیەتیی لاوان
|
بەیاننامە
به‌یاننامه! یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه مرۆڤ دۆسته‌کان!
پارێزه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤ!
مرۆڤه دێموکرات‌و ئازادی خوازه‌کان!
هه‌روه‌ك هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن رێكه‌وتی 17 07 2007ی زایینی، به‌ناو دادگای كۆماری ئیسلامی ئێران له كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی‌و دژ به هه‌موو پێوانه په‌سه‌ند کراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌کان، پاش چه‌ند مانگ له رفاندن‌و بێ سه‌رو شوێن کردن، له ئاکام‌دا له ژوره داخراوه‌کان‌داو به بێ بوونی پارێزه‌ر حوکمی له داردانی به‌سه‌ر عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆو، هیوا بوتیمار چالاکی مه‌ده‌نی، سه‌پاندووه‌و ده‌ورێکی نوێی له سه‌رکوت‌و ئێعدام‌و پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان به ئاشکرا وه‌رێخستووه.
به‌رێزان!
ئه‌م حوکمه ناڕه‌واو زاڵمانه‌یه که بڕیاره به‌رێوه بچێت، له کاتێک دایه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران به هۆی سه‌ره‌ڕۆیی‌و گوێ نه‌دان به یاسا‌و پێوانه په‌سه‌ند کراوه جیهانی‌یه‌کان، هاوکات به هۆی پێشل کردنی هه‌مه لایه‌نه‌ی ماف‌و ئازادی‌یه‌کانی گه‌لانی ئێران، له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و نێوخۆیی‌دا که‌وتۆته ژێر گوشار‌و ته‌ریک که‌وتنه‌وه.
ئاشکایه رێژیم به به‌رێوه بردنی ئه‌م جۆر کارانه، وه‌کوو هه‌میشه وێرای ئه‌وه‌ی له ئاست کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا لاساری ده‌کات، تێده‌کۆشی به‌م کرداره بێ به‌رهه‌مانه ده‌نگی خه‌باتی ئازادی خوازانه‌ی گه‌لانی ئێران بۆ ئاشتی، ئازادی‌و دێموکراسی کپ‌و بێ ده‌نگ بکات.
جێگای خۆیه‌تی سه‌رجه‌م که‌سایه‌تی‌و رێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له مافه‌کانی مرۆڤ، له ئاست ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره نایاسایی‌و سه‌ره‌رۆیانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تاران‌دا بێ ده‌نگ نه‌بن‌و به ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له هه‌مبه‌ر ئه‌م حوکمه ناڕه‌وایه، هه‌وڵ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بده‌ن‌و زه‌خت‌و گوشار بخه‌نه سه‌ر حاکمانی تاران، تاکوو واز له‌م کرداره ناڕه‌وایانه بێنن.
به هیوای هه‌نگاوی به کرده‌وه
ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
18 07 2007
روونکردنەوە!
وه‌درۆ خستنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاستی ماڵپه‌ری بۆ رۆژهه‌لات له‌م رۆژانه‌دا ماڵپه‌ری بۆ رۆژهه‌ڵات له بابه‌تێک‌دا که سه‌رچاوه‌که‌ی نه‌ناسراوه، دوو هه‌واڵی سه‌رتاپا ناڕاستی له باره‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه بڵاو کردۆته‌وه. به پێویستمان زانی له رێگای ئه‌م نووسراوه‌وه هه‌موو لایه‌ک ئاگادار بکه‌ینه‌وه که: 1. ئه‌ندامه‌تی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له یه‌کیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی لاوانی سۆسیالیست ڕانه‌گیراوه. وه‌ڤدی ئێمه له کۆبوونه‌وه‌ی کۆنسیه‌ی جیهانی رێکخراوی ناوبراو که له نێوان کۆنگره‌کان‌دا بۆ رێکخراوه‌کانی ئه‌ندام پێکدێت‌و ئه‌رکی په‌سه‌ندکردنی بڕیارنامه‌و به‌رنامه‌ی کاری ئه‌و ڕێکخراوه‌یه، له رێکه‌وتی 2،3ی فێبروه‌ری 2007 له شاری کۆرکی ولاتی ئیرله‌ند به فه‌رمیی به‌شداری کرد‌و له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتووش‌دا به‌شداری ده‌کات. 2. رێکخراوه‌که‌مان وه‌کوو پێشوو له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ده‌وڵه‌تی سوئێده‌وه به فه‌رمیی ده‌ناسرێ‌و یارمه‌تی ده‌کرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌م یارمه‌تی کردنه پاش جودابوونه‌وه‌ی ئه‌و تاقمه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ناکوردپه‌روه‌رانه‌یان بۆ چه‌واشه‌کاری لای به‌رپرسانی وڵاتی سوئێد به مه‌به‌ستی فه‌رمیه‌ت‌دان به خۆیان، به خۆشی‌یه‌وه وه‌کوو پێشوو هاوکاری‌و یارمه‌تی کراوین‌و ده‌کرێین، چوونکا هه‌موو تێکۆشانی ئێمه له چوارچێوه‌ی نوڕم‌و پێوانه دێموکراتیکه‌کانی وڵاتی سوئێد‌دا بووه‌و ده‌بێ. ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تیی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ولات به‌رپرسی گشتیی ره‌حیم ره‌شیدی05 07 2007
کۆنفرانسی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر
کۆنفرانسی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر بۆ به‌شداری له کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی فینلاند، به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژی یه‌کشه‌ممۆ، رێکه‌وتی 01.07.2007 ی زایینی، به به‌شداریی وه‌فدی کۆمیته‌ی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی فینلاند، وه‌فدی ده‌سته‌ی نوێنه‌ریی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکرات له وڵاتی فینلاند ،کۆنفرانسی خۆی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر بۆ به‌شداری له کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کیه‌تی لاوانی به‌ڕێوه‌برد.
کۆبوونه‌وه‌که به خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان، ده‌ستی پێ‌کرد. دواتر به‌ڕێز ئه‌ژین ره‌زابی، به‌رپرسی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکرات له وڵاتی فینلاند، داوای کرد له به‌ڕێز خالد مه‌هابادی، به‌رپرسی کۆمیته‌ی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی فینلاند، گووته‌یه‌ک پێشکه‌ش به کۆنفرانس بکات. کاک خالد باسێکی تێروته‌سه‌لی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ حیزبی دێموکرات و ئه‌و نرخانه‌ی که حیزبی دێموکرات بۆ لاوانی کوردی داده‌نێت و هه‌وڵده‌دات له پێناو پێگه‌یشتنیان به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که له داهاتوودا بتوانن خزمه‌ت به نه‌ته‌وه و وڵاته‌که‌یان بکه‌ن، پێشکه‌ش به کۆنفرانس کرد و هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان باسێکی گشتی له سه‌ر یه‌کیه‌تی لاوان پێشکه‌ش به به‌شداربووان کرد و ئاماژه‌یدا به کاروچالاکییه‌کانی یه‌کیه‌تی لاوان له فینلاند و دواتر، ئاماده‌یی حیزبی بۆ هه‌رشێوه هاوکارییه‌کی یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاند، ئاراسته‌ی کۆنفرانس کرد و هیوای خواست که لاوان سه‌رکه‌وتوو بن.
پاشان داوا کرا له به‌ڕێز کاک ره‌حیم ره‌شیدی ، به‌رپرسی گشتیی یه‌کیه‌تی لاوان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات که گووته‌یه‌ک پێشکه‌ش بکات. به‌ڕێزیان سه‌ره‌تا له سه‌ر ئه‌و باس و بابه‌تانه دووا که تایبه‌ت بوون به یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاند و هه‌روه‌ها له مه‌ڕ کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کیه‌تی لاوان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر بۆ کۆنگره و دواتر له سه‌ر کۆنفرانسی سێهه‌می یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاند، باسه‌کانی خۆی پێشکه‌ش به کۆنفرانس کرد.
پاش به‌ڕێزیان که نۆره گه‌یشت به ره‌خنه و پێشنیار و بۆچوونه‌کان، به‌ڕێز مه‌نسوور عه‌زیزی، گووته‌بێژ و کارگێڕی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، باسێکی گشتی له سه‌ر لاوان له کوردستان و وڵاتی فینلاند به تایبه‌تی و ئه‌و ئاڵوگۆڕه ته‌شکیلاتییانه‌ی که له یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاند پێکهاتبوون، پێشکه‌ش به کۆنفرانس کرد. دواتر لاوانی به‌شداربوو، به پرسیار و پێشنیار وره‌خنه‌کانیان، کۆنفرانسه‌که‌یان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند کرد. جێی سه‌رنجه که سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانی لاوانی به‌شداربوو له‌و کۆنفرانسه، له لایه‌ن ده‌سته‌ی نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌ڵام درانه‌وه و ره‌خنه و پێشنیاره‌کانیش به‌هه‌ند وه‌رگیران.
له‌بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کاری کۆنفرانس‌دا، به‌ڕێز دارا ناتق، سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له رێگای تلیفوونه‌وه، به‌شداری کۆنفرانس بوو و به‌ڕێزیان، وێرای پیرۆزبایی کردن له گرتنی ئه‌و کۆنفرانسه، داوای کرد له کۆنفرانس که به‌هاوکاری وه‌فدی ده‌سته‌ی نوێنه‌ریی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، نوێنه‌رانی خۆیان بۆ به‌شداری له کۆنگره‌ی چواره‌م، به شێوه‌یه‌کی دێموکراتیک هه‌ڵبژێرن.
پاش چه‌ند کاتژمێر باس گۆڕینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن، کۆنفرانس به سه‌رکه‌وتوویی نوێنه‌ریی یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاندی بۆ به‌شداری له کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کیه‌تی لاوان، هه‌ڵبژارد. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و کۆنفرانسه‌دا، کاتی گرتنی کۆنفرانسی سێهه‌می یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاند، دیاری کرا.
شایانی باسه که ده‌سته‌ی نوێنه‌ریی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، کاروچالاکییه‌کانی یه‌کیه‌تی لاوانی له وڵاتی فینلاند، وێرای هه‌موو ئه‌و که‌ند و کۆسپانه‌ی که بۆیان هاتبووه پێش، به‌رز نرخاند و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ به‌ئاوات خواستن.
وه‌فدی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پێکهاتبوو له به‌ڕێزان ره‌حیم ره‌شیدی،به‌رپرسی گشتیی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، مه‌نسوور عه‌زیزی، گووته‌بێژ و کارگێڕی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه، ئه‌میر سوڵتانی ، به‌رپرسی به‌شی ماڵی و جێگری به‌شی ته‌شکیلاتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکرات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، جه‌ماڵ قه‌یتوولی، راوێژکاری ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه و به‌همه‌ن قه‌له‌نده‌ری راوێژکاری ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. هه‌روه‌ها وه‌فدی به‌شداربووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌و کۆنفرانسه ، پێکهاتبوو له به‌ڕێزان کاک خالد مه‌هابادی ، به‌رپرسی کۆمیته‌ی گشتی حیزب له‌و وڵاته و کاک جه‌هانبه‌خش خالدی ئه‌ندامی کۆمیته.کۆمیته‌ی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران_ فینلاند
رێکه‌وتی 02.07.2007 ی زایینی
کۆبوونەوەی لاوان لە دەرەوەی وڵات!

وه‌ڤدێکی ده‌سته‌ی نوێنه‌ری گشتیی لاوان له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی لاوان له فینله‌ند کۆبووه‌وه
رۆژی شه‌ممۆ رێکه‌وتی 30. 06. 2007 زایینی ، وه‌ڤدیکی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له شاری تورکۆ ،له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاند، کۆبووه‌وه.
کۆبوونه‌وه‌که کاتژمێر 5 ی سه‌رله‌ئێوارێ به راگرتنی یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌گیانی پاکی شه‌هیدان، ده‌ستی پێ‌کرد. دواتر له لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌ژین ره‌زابی ، به‌رپرسی گشتی یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاند، به‌خێرهێنانی ده‌سته‌ی نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کرا و هه‌ر به‌ڕێزیان داوای‌کرد له به‌ڕێز ره‌حیم ره‌شیدی، به‌رپرسی گشتی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، که گووته‌کانی خۆی پێشکه‌ش به کۆبوونه‌وه بکات.
هاوڕێ ره‌حیم ره‌شیدی باسێکی تێروته‌سه‌لی له سه‌ر کاروباری لاوان له ده‌ره‌وه‌و پێکهاته‌ی کاریی، پاراستنی پرنسیپه‌کان و شێوه‌ی باشتر و کاراترکردنی چالاکییه‌کانی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات، پێشکه‌ش کرد و پاش باسێکی تایبه‌تیش له مه‌ڕ کاروچالاکییه‌کانی یه‌کیه‌تی لاوان له فینلاند، کۆتایی به گووته‌کانی خۆی هێنا.
پاش گووته‌کانی به‌ڕێزیان، باسه‌کان له سه‌ر لاوان به گشتی و یه‌کیه‌تی لاوان له وڵاتی فینلاند به تایبه‌تی له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و له‌م به‌شه‌شدا هاوڕێیانی به‌شداربووی کۆبوونه‌وه‌که، سه‌رجه‌م لایه‌نه کارییه‌کانی تایبه‌ت به کاروباری لاوان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستانیان، دایه به‌رباس و لێکدانه‌وه و له ئاکامی باسێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و چڕ و پڕدا له سه‌ر زۆر خاڵ بۆ کاری هاوبه‌ش، رێکه‌وتن.
پاش نزیک به 6 کاتژمێر ، کۆبوونه‌وه‌که کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
شایانی باسه که هاوڕێیانی ده‌سته‌ی نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی لاوان پێکهاتبوون له به‌ڕێزان، ره‌حیم ره‌شیدی، به‌رپرسی گشتی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، مه‌نسووری عه‌زیزی، گووته‌بێژ و کارگێڕی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌میر سوڵتانی ، به‌رپرسی به‌شی ماڵی و جێگری به‌شی ته‌شکیلاتی ده‌سته‌ی نوێنه‌ریی یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌همه‌ن قه‌له‌نده‌ری، راوێژکاری ده‌سته‌ی نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و جه‌ماڵ قه‌یتوولی راوێژکاری ده‌سته‌ی نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
کۆمیته‌ی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران_ فینلاند
02.07.2007 ی زایینی
بانگه‌واز...
بانگه‌واز ![]() بو هه‌موو ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران له دانمارک | ||||
|
ئاگاداری
![]() ئاگاداری له کۆمیته‌ی گشتی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه له وڵاتی فینلاند | |||||||
|


