ههڤپهیڤین لهگهڵ خاتوو نهسرین قاسملوو
ههڤپهیڤین لهگهڵ خاتوو نهسرین قاسملوو! رهحیم رهشیدی | ||||||||||||||||||||
|
ههڤپهیڤین لهگهڵ خاتوو نهسرین قاسملوو! رهحیم رهشیدی | ||||||||||||||||||||
|
من و TISHK TV
بەهۆی وێبڵاگەوە هەرکەسێک دەتوانێ بەئاسانترین شێوە زانیاری و مەعلومات لە سەر ئینتەرنێت بڵاو بکاتەوە، بەبێ ئەوەی کە تێکنیکی زۆر سەیر و سەمەرە و دیزاین و کۆدی جۆراوجۆر لە بڵاگەکەدا بەکار بهێنێت! بە شێوەیەکی ئاسانتر وێبڵاگ ئامرازێکە کە پێوەندی بەو کەسەوە هەیە کە چۆنی بەکار بهێنێ! ئەو کەسەش چی پێی خۆش بێ و چۆنی بۆی بکرێ دەتوانێ لە بڵاگەکەی دا هەر جۆرە تێکستێکی تێدا بنەخشێنێ! وێبڵاگنووس دەتوانێ بابەتی نێردراو لە لایەن نووسەران و خوێنەرانی دیکەوە بە بێ دەستکاری و سانسۆر بە ناوی نووسەرەکەیەوە بڵاو بکاتەوە! ئەو کاتە ئەوە نووسەرەکەیە کە بەرپرسایەتی ناوەرۆکی بابەتەکەی لە ئەستۆوەیە!
من و TISHK TV
شەوی رابردوو وتووێژێکی کورتم لە بەرنامەی تایبەت ی TISHK TV دا بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی چاپەمەتی لە بابەت وێبڵاگ و وێبڵاگنووس دا هەبوو! لە وتووێژەکەدا بە شێوەیەکی گشتی وەڵامی چەند پرسیارێکی وەک وێبڵاگ چییە و هەستی خۆم لەبابەت وێبڵاگ نووسین دا و سانسۆر لەسەر بڵاگەکەم؟ ی بەرێوەبەری بەرنامە کاک رەحیمی رەشیدیم بەم شێوەیە دایەوە:
وێبڵاگ جۆرێک لە دەفتەری یادداشتی رۆژانەیە لە سەر تۆری ئینتەرنێت کە بە زۆری لە تێکست و پۆستی کورت و پوختی هەمەرەنگ، بە تیتری جیاوازەوە پێکهاتووە. پۆستەکانیش بەشێوەیەکی دەورەیی و بە نەزم و قاعیدەیەکی یەکنەواخت، چەندین جار لە رۆژدا دەتوانێ نوێ بکرێتەوە.
وێبڵاگێک دەتوانێ هەزاران سیما و رووی جیاواز بە ناوەرۆکی جیاوازەوە هەبێ، کە ئەم رووخسارانە لە هێندێک هەدەف دا وەک یەک دەچن (وەک ئەندازەو چوارچێوە و رەنگ)، کە ئەمەش جیاوازییە لەگەڵ ماڵپەری ئاسایی دا. (ئەم بابەتە درێژەی دەبێ لە رۆژانی داهاتوودا)