ئه‌م ساڵ بۆ جارێکی دیکه‌ش رۆژی 8ی مارس یان باشتر بڵێم رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان به‌رۆکی پێ گرتینه‌وه‌و له‌م رۆژه‌دا زیاتر له هه‌ر کاتێکی تر باس له چه‌وساوه‌یی و بێ مافی و ده‌رد و به‌شمه‌ینه‌تییه‌کانی ئه‌و چینه مافخوراوه‌ی نێو کۆمه‌ڵ ده‌کرێ! بیره‌وه‌ری رۆژی ژنان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 98ساڵ له‌مه‌و به‌ر، واته سه‌ده‌یه‌ک به‌ر له ئێستا کلارا زیتکینی ئاڵمانی له کۆنگره‌یه‌کی ژنان له کۆپێنهاگ پێته‌ختی دانمارک پێشنیاری ئه‌م رۆژه‌ی کرد و له‌وساوه 8ی مارس وه‌ک رۆژی ژنان نێودێر کراوه! یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه ته‌نها به‌مه‌به‌ستی رێزگرتن له 8ی مارس نیه، به‌ڵکوو هێنانه به‌رباسی هه‌رچی زیاتری مافه‌کانی ئه‌وانه! ئه‌و مافانه‌ی که له وڵاتی به‌ڵالێدراوی ئێمه دا به درێژایی مێژوو پێشێل کراوه. ژنان له وڵاتی ئێمه‌دا زیاتر کونجی ئاشپه‌زخانه و خانه‌داری و منداڵ به‌خێوکردنیان به به‌ژن براوه! به‌ڵام هۆی ئه‌وه‌ی که ژنانی وڵاتی ئێمه بێبه‌شن له مافه‌کانیان که به‌شداری هیچ جۆره کار و چالاکییه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نین چیه؟ ده‌کرێ چه‌ندین هۆی جۆراوجۆری هه‌بێ که به بروای من گرینگ‌ترینیان هۆی دواکه‌وتنی کۆمه‌ڵ به‌گشتی له باری کولتوریه‌وه‌و ئایین و سه‌رکوتی ئه‌وان له پێشدا له خانه‌واده دا و پاشانیش له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری ره‌شی کۆنه‌په‌رستییانه‌ی رێژیمه دیکتاتۆره یه‌ک به‌دوای یه‌که‌کانی ئێران دایه! له‌م راستایه‌دا ژنان بۆخۆشیان بۆ خۆ رزگار کردن له‌م به‌شمه‌ینه‌تیانه دا بێ که‌م و کوری نین. بۆیه به بروای من ژنان به‌ر له سه‌ره‌تادا ده‌بێ خۆیان له رێکخراوی سنفی دا سازمان بده‌ن و خۆیان بۆ شۆرشێکی سه‌راسه‌ری بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان ئاماده بکه‌ن
درێژه‌ی باسه‌که‌م