ئارەزوو
مرۆڤ لە مێژووی ژیان و تەمەنی پرکارەساتی خۆیدا ئارەزووی جۆراوجۆر و هێندێک جاریش سەیروسەمەرە دەکا! ناچـمە سەر ئەو باسە کە ئارەزووی هێندێک کەس بەقەولی کوردەواری وەک خەیاڵ پڵاو دەچن و ئاخریش هەر بێ ئاکام دەمێننەوە! بەڵام ئارەزوو هەیە کە مرۆڤ دەبێ سەبرو حەوسەلە و لەخۆبردوویی هەبێ بۆ گەیشتنی. زۆر جار بۆ بە ئاکام گەیشتنی ئارەزوویەک هەم دەبێ فەزا ئازاد بێ و هەمیش ئیمکانی لەبار بگوونجێ! لە وڵاتی بەشمەینەت و بەڵالێدراوی خۆمان، ئیمکانی زۆر شت هەیە. بەڵام کوا ئاخوندە تاریک بینەکانی زەمان مەودای ئازادی و وەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلی کورد و تاکەکانی کۆمەڵ دەدەن! لە وڵاتی ئێمەدا لاوەکان بەگشتی بە ئارەزووەکانی خۆیان ناگان، یان ئەگەر پێشی بگەن هەزاران کەندوکۆسپیان دێتە سەر رێ و دەبێ حەوتخانی رۆستەم تەی کەن. واتە دەبێ کوێرەوەری زیاد لە رادەبەدەر بکێشن!
ئەمرۆ من لە زانستگهوە ئەم چەند دێرە دەنووسم، ئارەزوویەک کە چەند ساڵە بۆ گەیشتنی هەوڵی بۆ دەدەم و لە کۆتاییشدا بەوپەری خۆشحاڵییەوە پێیگەیشتم! یەکەم رۆژ لەسەر کورسی زانستگە ئەگەرچی هێندێک ئێسترێس و دڵەراوکێی خۆی هەیە، بەڵام رووداوێکە لە ژیان کە وەک هەزاران لاوی کورد شانازی پێوەدەکەم! لەراستیدا من بەو هۆیەوە کە هەمیشە لە بیرکاری دا نومرەی باشم هەبوو (دیارە نەک هەر بیرکاری بەڵکوو دەرسە زانستیەکان) بۆیە سەریشم لە ئێکۆنۆمی (ئابووری) زۆر دەخورا، هەر بۆیە بەویستی خۆم بەشی ئابووریم هەڵبژاردو لەم بەشەدا هاتوومەتە سەر کورسی! دیارە ئەوەش بڵێم کە پێشتر لە چەند کۆرسێ جیاجیادا ئابووری-شیرکەتم خوێندبوو!
ئارەزوومە کە بەسەرکەوتنەوە دەرسەکان تەواو بکەم و ئارەزوو بۆ هەموو لاوێکیش دەکەم کە بە ئاواتی خۆیان بگەن!

پاش ئهوهی ئی پود ماکنتۆش له بوارێکی موزیکی کلتووری میللی ناوی تۆمارکرا، له داهێنانێکی نوێی هونهری له بواری موزیکدا، هونهرمهندێکی لاو چهند پهێکهرێکی تایبهتی که لهگهڵ ناوهرۆکی موزیکی ئی پۆد رێکخستووه داهێناوه.