ڕاپۆرتی 2 ی ڕێبەندان لە زایەڵەوە

ڕاپۆرتی رادێۆ زایه‌ڵه‌ له‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی 2 ی ڕێبه‌ندان
به‌ڕێز کاک ناسری سینا، له‌ ڕادیۆ سه‌راسه‌ری زایه‌ڵه‌ له‌ وڵاتی سوئێد ڕاپۆرتێکی
له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی جێژنی 2ی ڕێبه‌ندان ،62هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری
کوردستان له‌ سۆڵناهالن له‌ شاری ستۆکهۆڵم ئاماده‌ کردوه‌.
تکایه‌ بۆ گوێگرتن به‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌تی ڕادیۆ زایه‌ڵه‌ ئه و‌
ئێره‌ کلیک بکه‌ن.

درێژه‌ی باسه‌که‌م‌

"بوتۆ" بوو بە قوربانی ئامانجە پیرۆزەکانی!

"بوتۆ" بوو بە قوربانی ئامانجە پیرۆزەکانی!
 

ئەمرۆ شاری راوێلپێندی شاهیدی گەورەترین تراژیدی لە مێژووی خۆیدا بوو! "بینەزیر بوتۆ" رێبەری حیزبی گەلی پاکستان، گەورەترین حیزبی ئوپۆزیسیونی ئەو وڵاتە، لە هێرشێکی کوتوپرو خۆکوژیدا و لە پاش پێشکەش کردنی وتارێک لە نێو لایەنگرەکانی لە شوێنی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا، لە پێشدا لە لایەن خۆکوژەکەوە تەقەی لێدەکرێ و پاشان خۆکوژەکە لە نێزیک ماشینی "بوتۆ"دا خۆی دەتەقێنێتەوە! "بوتۆ" پاش 8 ساڵ دووری لە وڵات لە مانگی ۆکتۆبەری ئەمساڵدا گەرایەوە پاکستان بۆ ئەوەی کە بۆ هەمیشە کۆتایی بە حکوومەتی نیزامی پەرویز موشەرەف بهێنێ! بە تیرۆر کردنی "بینەزیر بوتۆ" لەراستی دا ئازادی و دێموکراسی لە پاکستان کەوتە مەترسیەوە! "بوتۆ" ژنێکی ئازاو نەترس بوو کە دەیزانی تاریک پەرستانی تیرۆریست رۆژێک زەربەی لێدەدەن، بەڵام ئەو هێندە نەترس بوو کە پاش تەقینەوەکەی ئۆکتوبریش کە زیاتر لە 140 کەس بوونە قوربانی و ئەو گیانی رزگار بوو، درێژەی بە خەباتی خۆی بۆ پاکستانێکی دێموکرات و ئازاد دا لە لەودا هەموو کەس مافی یەکسان و وەک یەکیان هەبێ! ژنی ئازا و لەخۆبردووی وەک "بینەزیر بوتۆ" کەم پەیدا دەبن! رووحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێ!

درێژه‌ی باسه‌که‌م‌

بارزانی دیدار لەگەڵ رایسی رەتکردەوە

 سه‌رۆكی كوردستان وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتن دیداری رایسی ره‌تكرده‌وه‌

 PNA – سه‌رۆكی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) وه‌كو هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك چوونی بۆ به‌غدا و به‌شداریكردنی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ بڕیاربوو ئاماده‌بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (كۆندۆلیزا رایس) به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ په‌لاماره‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداربووه‌.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) له‌ میانه‌ی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا كه‌ له‌ هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا خسته‌روو، تیایدا باسی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی (كۆندۆلیزا رایس) كردو گوتی: هاتنی رایس بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ ده‌بو سه‌رۆكی كوردستانیش ئاماده‌ی بێت، به‌ڵام وه‌كو هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك سه‌رۆك نه‌چوو بۆ به‌غدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ بۆردومانكردنی گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداره‌.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: ئه‌مه‌ چه‌سپاندنی هه‌ڵوێستی ئێمه‌یه‌، زه‌حمه‌ته‌ بۆ سه‌رۆكی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات له‌ كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كرێت و خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی ده‌كوژرێن.

درێژه‌ی باسه‌که‌م‌

تاڵه‌بانی: سوپای قودس به‌ تیرۆریست نازانم

تاڵه‌بانی: سوپای قودس به‌ تیرۆریست نازانم

(فارس نیوز):
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك کۆماری عێراق له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سی‌ ئێن ئێن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا سوپای پاسدارانی ئێران‌و سوپای قودسی خستووه‌ته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌ رایگه‌یاند:من ناتوانم هه‌موو هێزه‌كانی سوپای قودس به‌تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م بده‌م، ئه‌م سوپایه‌ به‌شێكه‌ له‌پێكهاته‌ی سوپای پاسداران كه‌ گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازیی ئێرانه‌‌و ناكرێت ناوی تیرۆریستی له‌سه‌ر دابنرێت.
تاڵه‌بانی له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ئێران بۆ راگرتنی چالاكییه‌كانی سوپای مه‌هدی هاوكاریی كردون‌و ئه‌مه‌ش هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ بووه‌، چونكه‌ درێژه‌ پێدرانی چالاكییه‌كانی سوپای مه‌هدی شه‌ڕی ناوخۆیی لێده‌كه‌وته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌بوونی گه‌نده‌ڵی له‌ده‌وڵه‌تی مالیكیدا تاڵه‌بانی وتی:من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی نیم كه‌ ده‌وڵه‌تی مالیكی به‌گه‌نده‌ڵ ده‌زانێت، من پێموایه‌ مالیكی كه‌سێكی دژ به‌گه‌نده‌ڵییه‌، له‌كاتێكدا كه‌ وه‌زیره‌كانی ده‌وڵه‌تی عه‌لاوی به‌گه‌نده‌ڵی تاوانبار ده‌كران، نوری مالیكی به‌دژی گه‌نده‌ڵی ده‌وه‌ستاوه‌، من باوه‌ڕم به‌پاك بوونی مالیكی هه‌یه‌
سه‌باره‌ت به‌پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێراندا تاڵه‌بانی وتی: پێوه‌ندیی من له‌گه‌ڵ ئێراندا له‌پێوه‌ندیی مالیكی به‌و وڵاته‌وه‌ به‌هێزتره‌، مالیكی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و ساڵانێكی زۆر له‌سوریا‌و ئێران ژیاوه‌.

درێژه‌ی باسه‌که‌م‌

بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌لی كیمیاوی

دادگای عێراق بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌لی كیمیاوی په‌سه‌ند ده‌كات

دادگایه‌كی پـیاچوونه‌وه‌ی عێراق بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی پـورزای سه‌دام حسێنی په‌سه‌ندكرد، ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌ عه‌لی كیمیاوی ناسراوه‌.
عه‌لی كیمیاوی ئه‌م سزایه‌ی بۆ بڕایه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه‌ له‌ جینۆسایدكردنی نزیكه‌ی 180 هه‌زار مروڤی كورد له‌ سـاڵانی هه‌شـتاكاندا هه‌یبووه‌.
هه‌روه‌ها دادگاكه‌ حوكمی له‌سێداره‌دانی دوو كاربه‌ده‌سـتی تری گه‌وره‌ی عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێنی په‌سه‌ندكرد، كه‌ بریتین له‌ سوڵتان هاشم ئه‌لتائی وه‌زیری پـێشووی به‌رگری و حسێن ڕه‌شید محه‌مه‌د یاریده‌ده‌ری پـێشووی سه‌رۆكی ئه‌ركانی له‌شكری عێراق، ئه‌وانیش به‌ تاوانی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی گوندنشینه‌ كورده‌كان حوكمدراون كه‌ له‌ شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا ئه‌نجامیان داوه‌.
دادگاكه‌ له‌م بڕیاره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یدا گوتی‌ ئه‌و سێ كه‌سه‌ی له‌ مانگی شه‌شدا حوكمی له‌سێداره‌دانیان بۆ بڕایه‌وه‌ ده‌بێت له‌ ماوه‌ی 30 ڕۆژدا سزاكه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت.
 شایانی باسه‌ ئه‌م سێ كه‌سه‌ له‌گه‌ڵ 12 هاوه‌ڵی تری سه‌دام حسێن به‌ كۆمه‌ڵه‌ تاوانێـكی تری دڕندانه‌ی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی دادگایی ده‌كرێن، كه‌ له‌ ڕاپه‌ڕینی شیعه‌كانی دوای شه‌ڕی كه‌نداوی سـاڵی 1991 ئه‌نجامیان داوه‌.
 ده‌نگی كوردی ئه‌مریكا

درێژه‌ی باسه‌که‌م‌

کۆچی دوایی باوکی شه‌هیدی نه‌مر وه‌ستا ئه‌حمه‌د له‌ بۆکان

کۆچی دوایی باوکی شه‌هیدی نه‌مر وه‌ستا ئه‌حمه‌د له‌ بۆکان

 

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ری PDKI ، به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ  13-06-1386  دروێش ساڵه‌ کوهگرد باوکی فه‌رمانده‌ری ئازاو به وه‌جی هێزی 110 ی به‌یان ،شه‌هید وه‌ستائه‌حمه‌د کوهگرد کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵێکی که‌ ئه‌مڕۆله‌بؤکانه‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ دروێش ساڵه‌ کوهگرد باوکی شه‌هیدوه‌ستا ئه‌حمه‌دله‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا له‌ شاری بۆکان کۆچی دوای کرد. دروێش ساڵه‌ ی به‌جه‌رگ ودڵ گه‌وره‌ و ئازا ، خۆشه‌ویستی خه‌لکی شاری بۆکان و ده‌وروبه‌ر، چه‌ندین جار له ‌لایه‌ن دام وده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رژیم له‌ شاری بۆکان بانگهێشتی ئیتلاعات کراوه‌ وکه‌وتۆته‌ به‌ر ئازار وئه‌شکه‌نجه‌ی چڵکاوخۆرانی ئیتلاعاتی و ته‌نانه‌ت کاتێک قاره‌مانه‌کانی هێزی 110ی به‌یان وهه‌ڵۆکانی هێزی شه‌هید پێشه‌وا له ‌ژێر فه‌رمانده‌ری شه‌هید وه‌ستا ئه‌حمه‌د و شه‌هید خدره‌سوور هه‌ڵیان کوتایه ‌سه‌رگوردانی نوباروو به‌یک جاری ته‌فروتوونایان کرد، پاسداره‌ترسه‌نۆکه‌کان دروێش ساڵه‌یان راپێچی ئیتلاعات داو به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌زیيه ت و ئازاریان دا وته‌نانه‌ت به‌زه‌ربه‌ی قورس له‌سه‌ریان داکه‌سه‌رئه‌نجام به‌داخه‌وه‌ پاش چه‌ندین ساڵ هه‌ر له‌ ژێر کاریگه‌ريی ئه‌و زه‌ربه‌یه‌دا کۆچی دوایی کرد.
ته‌رمی خوالێخوشبوو دروێش ساڵه له‌ نێو ئاپۆرایی خه‌ڵکی شاری بۆکان و به‌سه‌رشانی خۆشه‌ویستانی وه‌ستا ئه‌حمه‌ده‌وه‌ به‌ره‌و گۆرستانی شار به‌رێ کراو له‌ نێوحه‌شیمه‌تيی چه‌ند سه‌د که‌سی دا به‌ خاک سپێردرا و پاشان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بۆکان و دڵسۆزانی گه‌ل بۆ درێژه‌ی رێزلێ گرتن و به‌رێوه‌بردنی مه‌جلیسی پرسه ‌و سه‌ره‌خۆشی گه‌رانه‌وه‌ مزگه‌وتی ئه‌لره‌سووڵ و له ‌کۆری ماته‌مینییه‌که‌یدا دانیشتن.
ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشيی خۆمان پێشکه‌شی بنه‌ماڵه‌ی دروێش ساڵه ‌و خه‌ڵکی خۆراگری شاری وه‌ستائه‌حمه‌د شاری بۆکان ده‌که‌ین.

درێژه‌ی باسه‌که‌م‌

تۆپبارانكردنی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان

تۆپبارانكردنی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان هه‌روا درێژه‌ی‌ هه‌یه‌

 

12-06-1386

كوردستان میدیا: به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ ناوه‌ندی‌ خه‌به‌ریی‌ PDKI، هێزه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ درێژه‌ی‌ تۆپبارانكردنی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ نێوان ئێران‌و هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق، رۆژی‌ 11ی‌ خه‌رمانانی‌ 1386، زۆربه‌ی‌ شوێنه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ سنووریی‌ حاجی‌ ئۆمه‌رانیان تۆپباران كرد.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی‌ رێژیم به‌ مه‌به‌ستی‌ میلیتاریزه‌تركردنی‌ كوردستان‌و گوشاری‌ زیاتر خستنه‌سه‌ر دانیشتووانی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان خه‌ریكی‌سازكردنی‌ بورجه‌ك به‌ مه‌ودای‌ یه‌ك كیلۆمیتر له‌ یه‌كترن. ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ بۆته‌ هۆی‌ نیگه‌رانیی‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان.

درێژه‌ی باسه‌که‌م‌

گزارش تصویری

گزارش تصویری و نظر چند نفر از کردهای ایران, درباره مهندس بها الدین ادب

: خبرنامه امیرکبیر ،
در مراسم وداع با مهندس بهاءالدین ادب همه بودند. از سیاستمدار و دانشجو تا هنرمند و ورزشکار، از هویت طلبان کرد تا رهبران جبهه ملی و حزب ملت ایران. هرچند طبق معمول خبری نبود از دکتر رهایی، رییس منتصب و از جمع فراری دانشگاه ولی دکتر فرید اعلم و دکتر فهیمی فر به نیابت از پیشکسوتان پلی تکنیک و اعضای انجمن اسلامی منتخب و ادوار انجمن اسلامی نیز به نمایندگی از دانشجویان در مراسم حاضر بودند. استاد شجریان و دکتر بیژن ذوالفقار نسب هم آمدند… از خسرو سیف و هرمیداس باوند تا صفایی فراهانی و عیسی کلانتری همه و همه در کنار مردم به احترام ایستادند برای بدرقه یک پلی تکنیکی که نه فقط افتخار خانواده پلی تکنیک و جامعه مهندسی عمران کشور بود بلکه بیش از آن انسانی بود وطن خواه و سلیم النفس که یکی از اعضای جبهه متحد کرد او را امیرکبیر کردستان نامید.

1-i-may002.jpg
همسر مرحوم ادب در حال تشکر از حاضرین

1-i-may002.jpg 1-i-may002.jpg
مصطفی کواکبیان
 
نماینده سابق مریوان / مدیر روژ هه لات
1-i-may002.jpg 1-i-may002.jpg
استاد محمدرضا شجریان
ادب: سیاستمداری که دیر آمد اما خوش درخشید

صارم الدین صادق وزیری : درگذشت ناگهانی جناب آقای مهندس بها الدین ادب مایه تاسف وتاثر فراوان گردید. ایشان شخصیتی بودند كه در شرایطی دشوارتاآنجا كه در توان داشتند از حقوق مردم كردستان دفاع كردند. ما این درگذشت تاسف بار را به خانواده ادب وبستگان ایشان وبه همه اهالی سنندج تسلیت می گوئیم وانتظار داریم تا آنجا كه ممكن است از تجلیل یاد وخاطره ایشان دریغ ننمائید.
عبدالعزيز مولودی : مهندس ادب را بیشتر دردوره اصلاحات مردم کرد و ایران شناختند.هرچند قبلا نیز با حضور در مجلس در چند دوره ، قبل و بعد از اصلاحات ، به عنوان فردی علاقمند و توانا در عرصه سیاسی مطرح شد ؛ اما بطور مشخص در دوره اصلاحات بود که دیدگاه های ایشان در زمینه های سیاسی و اقتصادی بیشترمطرح و جنبه انتقادی نسبت به سیاستهای اعمال شده در کردستان پیدا کرد. تلاش برای تشکیل فراکسیون کردها در مجلس ششم، فعالیت در نهادهای مدنی چون حضور درتاسیس کانون مشارکت در پاکسازی مین و در حوزه جنبش کردی جبهه متحد کرد در تهران از جمله فعالیت های مدنی ایشان در دوره اخیر بود. به سهم خود ، درگذشت ایشان را تسلیت میگویم.یادشان گرامی باد
خالد توکلی > در 10 سال گذشته مهندس ادب یکی از موثرترین چهره های سیاسی کردستان بود. وی که در دوره های پنجم و ششم به نمایندگی از مردم سنندج در مجلس حضور داشت، منشا خدمات فراوانی بود و شان و منزلت و استاندارد نمایندگی را در کردستان بالا برد، با تشکیل فراکسیون کرد و ارائه چند طرح به مجلس هوشمندی و مهارت خود را در امر نمایندگی به نمایش گذاشت، به گونه ای که به حق می توان گفت در طول تاریخ ایران «قوی ترین» نماینده مجلس در مناطق کردنشین بوده است...

درێژه‌ی باسه‌که‌م‌

باری ته‌ندرۆستی حه‌سه‌نپوور و بۆتیمار

باری ته‌ندرۆستی حه‌سه‌نپوور و بۆتیمار دوای 37رۆژ مانگرتن مه‌ترسیداره‌

ئاژانسی هه‌والنێری په‌یام له‌ هه‌والێکدا رایگه‌یاند که‌ بۆ یه‌که‌مجار پارێزه‌ارنی حه‌سه‌نپوور و بۆتیمار توانیان رۆژی شه‌ممه‌ 27ی گه‌لاوێژ توانیان چاویان به‌ مۆوه‌کله‌کانیان بکه‌وێت.هه‌مان سه‌رچاوه‌ رایگه‌اند که‌ پارێزه‌رانی ئه‌م دوو لاوه‌ گیراوه‌ی کورد باری ته‌ندرۆستی عه‌دنان و هیوایان زۆر مه‌ترسیدار ناوزه‌د کردووه‌ و رایانگه‌یاندووه‌ که‌ مه‌ترسی هه‌رچه‌شنه‌ رووداوێکی ناخۆش ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها پارێزه‌ران رایانگه‌یاندووه‌ که‌ عه‌دنان و هیوا وتوویانه‌ به‌ هیچ شێوه‌یک واز له‌ مانگرتن ناهێنن تا رایاننه‌گوازنه‌ به‌ندیخانه‌ی گشتی و چاویان به‌ به‌رپرسێکی ده‌زگای دادوه‌ری نه‌که‌وێت و حۆکمی داسه‌پاوی ئیعدامیشیان له‌ سه‌ر لانه‌بردرێت.

جی ئاماژه‌یه‌ هه‌تاکو ئێستا ئه‌و دوو رۆژنامه‌نوسه‌ کورده‌ له‌ سلولی تاکه‌که‌سی له‌ به‌ندیخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌دا ده‌ست به‌سه‌رن و له‌ گه‌ل ئه‌ویشدا که‌ حۆکمیان به‌ سه‌ردا داسه‌پاوه‌ و ده‌بێت رایانگوازن بۆ به‌ندیخانه‌ی گشتی، که‌چی ئیتلاعات تاکو ئێستا خۆی پارستووه‌ له‌ ته‌حویلدانیان به‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ یان مه‌ریوان.
kurdistanmedia.org

درێژه‌ی باسه‌که‌م‌

نا ئارامی لە تاران!

نا ئارامیه‌کانی دوێنێ تاران زه‌ره‌ری گیانی به‌دواوه‌ بووه‌


کوردستانمیدیا: به‌ گوێره‌ی ئه‌و هه‌ولانه‌ که‌ بلاو بوونه‌ته‌وه‌ و ئاژانسی هه‌والنێری بی‌بی‌سیش پشتراستی کردوونه‌ته‌وه‌، وا ده‌ر ده‌که‌وێت که‌ چه‌ندین که‌س له‌ به‌شداران له‌ حه‌ره‌که‌ته‌ نارزایه‌تیه‌که‌ی دوێنێ ئێواره‌ی تاراندا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، ئه‌مه‌ له‌ حالێکدایه‌ که‌ باس له‌ ژماره‌یکی زۆرتر بریندار  ده‌کرێت له‌ لایه‌ن هێندێک سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه‌. راگه‌ینه‌ گشتیه‌کانی کۆماری ئیسلامی حه‌ره‌که‌ته‌ خه‌لکیه‌که‌ی دوێنێ ئێواره‌یان به‌ هێرش کردنی تاقمێکی شه‌رخواز و لات ناوزه‌د کرد و هێشتا ئامارێکیان له‌ زیانه‌کانی خه‌لک پشت‌راست  نه‌کردووه‌ته‌وه‌.

درێژه‌ی باسه‌که‌م‌


دواترین | په‌ڕگه‌ی 1 له‌ 8 | ‌په‌ڕگه‌ی ڕابردوو