مەحکووم کردنی هێرش بۆ سەر کوردستان
12 حیزبی کوردستانی هێرش بۆسه‌ر باشووری کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ن
به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه 16/12/2007، فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ترکیا، له هێرشێکدا ژماره‌یه‌ک له گوند‌و ئاوه‌دانییه‌کانی باشوری کوردستانیان بۆردومان کرد.
له ئاکامی بۆردمانه‌کاندا، پۆلێک هاووڵاتی سڤیلی کورد که له ڕیزیاندا ژن و منداڵ ده‌بینرێن، گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ناچار بوون له مه‌ترسیی به‌رده‌وامیی هێرشه‌کان، په‌ره‌وازه‌ی شار و شارۆچکه‌کان بن.
ئه‌م ده‌سدرێژییانه‌ی ده‌وڵه‌تی ترکیا، هیچ پاساوێکیان بۆ نییه؛ سه‌ره‌ڕۆیی و لاسارییه‌کی ئاشکرا و به‌هێند نه‌گرتنی بنه‌ماکانی پێوه‌ندیی و رێسا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه. پارتی کرێکارانی کوردستانیش، ته‌نیا بیانوویه‌که بۆ ئه‌و پێشێلکارییانه و ئامانجی سه‌ره‌کیی ترکیا دژایه‌تی کردنی ماف و ئازادییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئیراده‌ی خه‌ڵکی باشووری کوردستانه، که به پێی ده‌ستور له ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراقدا خاوه‌نی هه‌رێمێکی فیدراڵه. هه‌ر له‌و کاته‌شدا ئه‌م کرده‌وانه، بێجگه له ئاڵۆزکردنی زیاتری ناوچه‌که، هیچ کێشه و گرفتێک بۆ که‌س چاره‌سه‌رناکا.
ئه‌وه‌ی له‌و رووداوه‌دا بۆ ئێمه‌و خه‌ڵکی باشووری کوردستان جێی داخ و له هه‌مان کاتیش‌دا جێی پرسیاره، رێپێدانی هێزه‌کانی ئه‌مریکایه به‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه، چوونکه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ ئه‌رکی پاراستنی سنووره‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له ئاسمان و زه‌وییه‌وه له ئه‌ستۆی هێزه فره‌ره‌گه‌زه‌کانه که ئه‌مریکا سه‌رکردایه‌تییان ده‌کا.
ئێمه ئه‌و حیزبه کوردی و کوردستانییانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌مان واژۆ کرده‌وه، ئه‌م په‌لامار و ده‌سدرێژیانه به‌توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین؛ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و برینداران و زیان لێکه‌وتووانی ئه‌و هێرشانه هاوده‌ردی ده‌رده‌بڕین و داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخروای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئوروپا و هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌که‌ین، به‌رانبه‌ر ده‌سدرێژی و په‌لاماره‌کانی ترکیا و ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمێك که به‌نمونه‌یه‌ك بۆ ته‌واویه‌تی عێراق ده‌هێنرێته‌وه، بێده‌نگ نه‌بن و لێبڕاوانه رێ‌یان لێ‌بگرن.
2007-12-18
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
پارتی سوسیالیستی کوردستان(PSK)
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پارتی یه‌کیه‌تیی کورد له سووریا(Yekiti)
رێکه‌ڤتنی دێموکراتی کورد له سووریا(Wefaq)
پارتی پێشڤه‌ڕۆی دێموکراتی کورد له سووریا
پارتی دێموکراتی کوردستان ــ باکورPDKI ــ Bakur
پارتی یه‌کێتیی دێموکراتی کورد له سووریا
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWD)
پارتی دێموکراتی کورد له سووریا (EIParti)
پارتی ئازادی کورد له سووریا
پارتی ئازادیی کوردستان (PAK)

له ڕۆژی 17/7/2007 دا ڕێژیمی دژی ئازادی و مرۆڤایه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران حوكمی ناعادلاَنه و مه‌ترسیداری ئیعدامی به سه‌ر رۆژنامه‌نووسانی كورد عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و عبدالواحید بوتیمار سه‌پاندووه‌و ئه‌و حوكمه‌ی به ئاگاداریی بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور گه‌یاندووه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه عه‌دنان حه‌سه‌ن پور ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی كوردستانه‌و دوای چه‌ندین مانگ زیندانی و ئه‌شكه‌نجه كردنیان ئێستا له زیندانی مه‌ریوانه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. 