سکاڵایەک بۆ ئاریا
رۆڵەی خۆشەویستم،
ئەو کاتەی کە منت بە پیری و پەککەوتەیی بەدیکرد, گەر نەمتوانی جلوبەرگەکانم دەبەربکەم، یان کاتی خواردن و خواردنەوە لیباسەکانم پیس کرد, گەر قسەکانم تێکراری و تاقەت پروکێن بوون و کاتی گوێ گرتنت نەبوو, گەر دیتت دەستەکانم لەرزۆک و هەنگاوەکانم کورت بوو، لەسەرەخۆبە لەگەڵمدا، هەست بە ماندوویی و شەکەتیم بکە!
وەبیرت بێتەوە کاتێ مناڵ بووی، ناچار بووم رۆژێ چەند جار جلوبەرگەکانت بگۆرم، بۆ حاواندنەوەت نەک هەر وەکوو باوک، خۆم بخەمە ریزی خۆت و کایە و گەمەت لەتەکدا بکەم، شەوانە کاتی خەوتن وەکوو دایک لایەلایەت بۆ بڵێم و چیرۆک و داستانی منداڵانەت بۆ بگێرمەوە!


